تبليغاتX
شعر کردی

شعر کردی
فونت زيبا سازفونت زيبا سازفونت زيبا سازفونت زيبا سازفونت زيبا سازفونت زيبا سازفونت زيبا ساز

[ چهارشنبه بیست و هشتم اردیبهشت 1390 ] [ 10:24 قبل از ظهر ] [ روژان ]

عه‌زیزم بۆچی تۆراوی له‌ خۆڕا ؟
چ قه‌وماوه‌ ؟ دڵی تۆ بۆچی گۆڕا ؟
ئه‌تۆ وا زوو له‌بیرت کردم ئه‌مما
فه‌رامۆشت نه‌که‌م شه‌رته‌ له‌ گۆڕا
له‌ من ڕا خۆ خه‌تایه‌ک ڕووی نه‌داوه
ئه‌دی بێ مه‌یلی بۆ ڕووی دا له‌ تۆ ڕا
ئه‌سیری که‌زیه‌ته‌ کۆتری دڵی من
ده‌بێ حاڵی چ بێ کۆتر له‌ تۆڕا ؟
سه‌ر و ماڵ و که‌ماڵ و بیر و هۆشم
له‌ نه‌ردی عیشقی تۆ دا پاکی دۆڕا
له‌ چاوم دێ به‌ خوڕ فرمێسکی خوێنین
که‌چی ئه‌م گۆمه‌ خوێنه‌ هه‌ڵنه‌چۆڕا
من و لاشه‌ی په‌پووله‌ ماینه‌وه‌ و به‌س
شه‌وی دووری، شه‌میش تواوه‌ له‌ كۆڕا

هێمن

[ چهارشنبه بیست و چهارم اسفند 1390 ] [ 10:44 قبل از ظهر ] [ روژان ]
6vcvfvsn7dbdgg0w663.jpg">

بیرمان نه چێ بۆ گوله کان

بڕیاریان دا ئه و بارانه نه خۆنه وه و

له باتی، پیر بوونی خۆیان هه ڵبژارد

بیرمان نه چێ ئه ستێره یه ک بۆ ئاسمانی به بریقه ی نیوه شه وی

به جێهێشت و له ته نیایی خۆر و مانگ بۆ لێک عاجز بوون،

شه و و رۆژیان له نێو خۆیاندا دابه ش کرد.

به رده کان تاوانبار نه که ین بۆ بێده نگی و مه تینیان

جۆگه کان تاوانبار نه که ین بۆ بێ سه بری و شێتێتیان.

بیرمان نه چێ دڵخۆشی شاخ بده ینه وه که به دوای هه ورێکدا ده گری.

ده بی فێر بین ره نگه چیاکانمان خۆشبوێ.

 

چۆمان هه ردی

[ چهارشنبه بیست و یکم اردیبهشت 1390 ] [ 11:46 قبل از ظهر ] [ روژان ]

بؤچي هيشتت خؤشم بوئ

كه ئه تزاني رؤژئ ده بي

به جيم دیلي و ده رؤئ

په نا بؤ كام شعرت ببه م

هم مؤ ئه نديشه ودوري

تو بگريته خؤي

له وساوه له تيشكي چاوانت بئ به شم

و شكي سه ر چاوي گريان و هونراوه شم

به چاوي تو وه كوو جاران پئ ناكه نم

به خؤرايي ئه روا هه مؤ رؤژاني ته مه نم

 

[ دوشنبه نوزدهم اردیبهشت 1390 ] [ 11:19 قبل از ظهر ] [ روژان ]
ئه ی ئه و جه ژنه ی هاتیت و چوو

له ده م تالێ پاری مردوو

ئه ی ئه و جه ژنه ی هه زاران ساڵ

له رابوردووی کوردی زۆر تاڵ

تاقه بزه ی یادگاریان

هه ر تۆ بووی جه ژن و به هاریان

له خه می کۆن ئازاری کۆن


ادامه مطلب
[ شنبه بیست و هشتم اسفند 1389 ] [ 10:24 بعد از ظهر ] [ روژان ]
g33opmmrjrdqi4s1ig3x.jpg

پیره میڕدی چووه‌ قوتابخانه ی گوندي

له حه وشه که دا راوه ستا

ده وریان لێ دا مامۆستا

ها خاله گیان!چیت گه ره که ها خاله گیان؟

پیره مێردی به سته زمان

که لاواز ببو وه ک گۆچان

وتی تو خوا مامۆستا گیان

فێرم ناکه ی چۆن بنووسم کوردستان؟

 

[ چهارشنبه بیست و پنجم اسفند 1389 ] [ 11:22 قبل از ظهر ] [ روژان ]
پی نا که نم...

تا ئه و روژه ی،هه ژاره کان

مامزی خه نده،راو ئه که ن

بو لیوی لا دی و شاره کان

که ئه وه م دی..

ئه وسا..منیش،وه کو ئه وان..

وه کو شنه ی،گوله گه نم..

وه کو ئا ره قه ی ناو چه وان..

له ناخه وه،پی ئه که نم!

پی نا که نم..

پیکه نینم،هه رگیز نایی

تا به چاوی خوم نه بینم

له هه ر لایی:

لافاوی ئاگر پژینی..چاوساوه کان..

راستبونه وه و یاخی بونی

دیل و ئه ژنو جه ما وه کان..

ئه پچرینی،کوت وزنجیر..

رائه مالی

گه نجینه ی خوا پی داوه کان!

که ئه وه م دی..

ئه وسا..منیش

گه رم..به تاو

به سته ئه لیم..پی ئه که نم

له دیار کوت و به ندی شکاو!

 

عبدوللا په شیو

[ سه شنبه بیست و چهارم اسفند 1389 ] [ 10:54 قبل از ظهر ] [ روژان ]

گویم نا به دلی خاکه وه...

باسی دلداری باران و خوی بو کردم

گویم نا به دلی ئاوه وه

باسی خوشه ویستی خویی و

سه ر چاوه کانی بو کردم

گویم نا به دلی داره وه...

باسی خوشه ویستی خویی و

گه لاکانی بو ئه کردم...

که گویشم نا،به دلی

خوشه ویستی خویه وه

باسی سه ربه ستی بو کردم!

 

شیرکو بیکه س

[ یکشنبه بیست و سوم آبان 1389 ] [ 5:10 بعد از ظهر ] [ روژان ]

له دووره وه،ناوت بیستوم

ناشاره زا..خوشت ویستوم!

گوایه..له گه ل شیعره کانما

زور ژیاوی

شه وه های شه و

ته زووی شیرینیان پی داوی

نه تناسیوم!

بروا بکه!نه تناسیوم

ئه و جیهانه ی،تو ئه ته وی

هه ر گیز .. لای من،ده ست نا که وی

جیهانی من..هه مووی خه مه

زه رده خه نه ی،ئیجگار که مه

ته لاری من.. که لاوه یه

جی ی په رتوک و هونراوه یه!

ئه وه ی رووگه ی،دل و چاوه

ته نیا..بتیکی شکاوه!

دوور به!

له من..

له ژینی من..

له چاوانی،به دبینی من

دوور به!

له من..

له هه لبه ستم

له و چه پکانه ی

بو شاچه پکیک،ئه یانبه ستم!

 

عبدوللا په شیو

[ جمعه بیست و یکم آبان 1389 ] [ 5:23 بعد از ظهر ] [ روژان ]
مزگینی بی هات سالی نوی

خوشی دوای خوشی جوی به جوی

بلین به خت چیدی نه نوی

ئه ستیره ی مه ش سه ری ناسوی

 وه بیرت دی چمان دی دوی

زووراپه رن مه بن شلوی

 ئه واهات په یکی ئازادی

به روو خوشی وکه یف وشادی

کوشی گولی گه شی پییه

مه علووم به شی مه شی پییه

ماموستا حه قیقی

[ شنبه بیست و نهم اسفند 1388 ] [ 9:10 بعد از ظهر ] [ روژان ]
 

جیژنی کون وسالی تازه ی کورده واری هاته وه

هاته وه ئاگری خه باتی ئه وگه له خوش کاته وه

هاته وه جوانتر له جاران جیژنی کاوه ی قاره مان

شوینه واری میدیا باپیره گه وره ی کورده کان

[ شنبه بیست و نهم اسفند 1388 ] [ 9:5 بعد از ظهر ] [ روژان ]

له به ر ده ردی غه ريبی و ژانی دووری

له دل دانيمه ساتی کيش سه بووری

 

په روشی چاره نوسی خه لکی کوردم

له حه سره ت حالی کورد داماو و وردم

 

ئه ره ئه ی دله خوشی نه بينی

که ساس و بی که س تالی ببينی

 

شه مال تو بی و کزه ی جه رگی هه ژاران

په يامی من به ره بو دوست و ياران

 

بلی خاکی غه ريبی بو به به شمان

ئه دی کوا ئه و بليسه ی ئاگری گه شمان

[ شنبه هفدهم بهمن 1388 ] [ 11:15 بعد از ظهر ] [ روژان ]

بوچی به ته نیا لیره جیت هیشتم
چیروكی عیشقی لاویت پی نیشتم
دیاره نازانی گولم وا نابی
نه عیشق وایه و وه فایش وا نابی

كه تو جیت هیشتم گولم چرو بوو
ئاخر عیشقی تو هه مووی درو بوو

عیشقم چوو ، گولم چوو
روژگارم به سر چوو ( عومریشم )
چاوه ریی به هار بووم
قه ت نه مدی و به سه ر چوو

دلیك عاشق بی هه ر ده نالینی
دلی تو به رده دلم ده شكینی
نه تو عاشقی نه عیشقیش وایه
خوشه ویستی من به بی په روایه

نه مزانی ئه توش ده روی به ویلی
وه ها به جاری توش به جیم دیلی

[ یکشنبه چهارم بهمن 1388 ] [ 0:49 قبل از ظهر ] [ روژان ]
چل ساڵه‌ من

ته‌رمی خۆمم له‌كۆڵ ناوه

ده‌یگیَرِم و  ئه‌شك ئه‌رِیَژم

ریَگه‌ی دووری ته‌مه‌ن ئه‌برِم

بستیَ خاكم ده‌ست ناكه‌ویَ

ئه‌م جه‌سته‌ پرِ له‌ئازاره‌ی

تیا بنیَژم!

[ یکشنبه چهارم بهمن 1388 ] [ 0:41 قبل از ظهر ] [ روژان ]
آپلود سنتر رایگان عکس

شه‌وانه‌ هاونشینی جامی باده‌م

                                     به‌ باده‌ با په‌ژاره‌ و خه‌م به‌ باده‌م
كه‌ ده‌ستی رۆژگار بایدا سه‌ری من  

                                  سه‌ری شوشه‌ی شه‌راب وا چاكه‌ باده‌م

هێمن موكریانی

[ شنبه سوم بهمن 1388 ] [ 11:1 قبل از ظهر ] [ روژان ]
[ جمعه دوم بهمن 1388 ] [ 5:2 بعد از ظهر ] [ روژان ]

گوڵ و خونچه‌ی به‌هارانیش له‌تۆ نه‌شمیله‌تر نابێ

نه‌مامی عه‌رعه‌ری كۆرپه‌ش له‌تۆ خنجیله‌تر نابێ

درۆیه‌ تۆ له‌ ئینسان بی، ئه‌مه‌ ئه‌قڵم قبووڵ ناكا

په‌ریش حه‌دی نییه‌ وابێ، ئه‌به‌د حۆریش به‌تۆناگا

ژیان و كه‌عبه‌كه‌م تۆیت و به‌سه‌د كه‌عبه‌ی مه‌كه‌ت ناده‌م

گه‌رناوی تۆم له‌سه‌ر ده‌م بێ، به‌ساڵیش ناوی خوا نابه‌م

عه‌لی عارف ئاغای شاری

[ جمعه دوم بهمن 1388 ] [ 11:0 قبل از ظهر ] [ روژان ]
[ جمعه بیست و پنجم دی 1388 ] [ 4:44 بعد از ظهر ] [ روژان ]
 

گیانا...

ئه گه ر  دوای  سه د  ساڵ  گۆڕم  هه ڵکه نی

 

ده بینی  هێشتا  که  دڵێک  ماوه

 

ئه ویش  یادگاری  عه شقی  خودایه

 

چۆنکه  ناوی  تۆی  لێ  نووسراوه

 

به ڵام....

 

ببووره  که  ئاوایه

 

وه رزی  ئێمه  ڕه شه  بایه

 

له  هه ر  لایێ  گوڵێ  بڕوێ

 

هه زاران  دڕکی  له  گه ڵدایه...

[ پنجشنبه دهم دی 1388 ] [ 4:37 بعد از ظهر ] [ روژان ]

 کانی

هه ر كاتی ده كه ومه بیری

وه كو روژانی جوانی

بو ساریژی زامه كانم

به ته نیا دیمه سه ر كانی

زوخاوی دل هه ل ده ریژم بو ورده شه پوله كانی

ئه م به سته یه بو ده خوینم به لاوه ك یا به گورانی

كانی كانی تو جیژوانی پریه كانی

تو ئایونه ی ئاسمانی 

خونی جه رگی چیا سه خت و به ر زه كانی

خوزگا ئه وه ی من ده ی زانم توش بیزانی كانی كانی

ده زانی بو زور دی مه لات؟

چون له لای تو به جی ماون جی پی كانی  

كانی كانی

تو شاهیدی پشكوتنی ئه وینیكی ئا سمانی

قاتلی من له توی دا شورد په ن جه كانی

خونی دلم تكاوه نیو ئاوی كانی

به ده م دزه ی ئه وینه وه

ده مردم و نه م ده زانی

كانی كانی كانی كانی

آپلود سنتر رایگان عکس
[ سه شنبه هشتم دی 1388 ] [ 7:47 بعد از ظهر ] [ روژان ]
آپلود سنتر رایگان عکس 

من ناوم خه‌ونه

خه‌لكی ولاتی ئه‌فسوونم

باوكم شاخه و

دایكم ته‌مه

من له سالیكی مانگ كوژراوو، له مانگیكی هه‌فته كوژراوو

له روژیكی سه‌عات كوژراودا

دوای شه‌ویكی پشت كوماوه‌ی هه‌وراز به كول

به‌ره‌به‌یانیكی زامدار

له شه‌فه‌قیكی كه‌سكه‌وه

وه‌ك گزنگیكی خویناویی كه‌وتمه خواری و

داگیرسام و بووم به مومیك

گر به مل و

بووم به پرسیك

ده‌م به هاوار

                                                               شير كو بي كس 

[ شنبه یکم فروردین 1388 ] [ 4:51 بعد از ظهر ] [ روژان ]
درباره وبلاگ

امکانات وب

كد ماوس